سەید حەكیم و عامری پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆژەكانی حكومەتی سودانی لە بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە دووپات كردەوە

سیاسی
  • 7-07-2024, 18:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح،هادی عامری، پشتیوانی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی لە بواری بیناسازی و ئاوەدانكردنەوەدا پشتڕاستكردەوە .
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە :  ئەمڕۆ بەیانی چاومان بە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كەوتووە و بیروڕامان لەسەر پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی  لە عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد ، كە تێیدا داوای تەواوكردنی مافە پەرلەمانییەكانمان كرد كە بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی دەكرێن، هەروەها داوامان لە برا  سوننە بەرێزەكانمان  كرد بۆ یەكڕیزی و یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ باقی كوتلەكان.
    هەروەها ووتیشی :  پاڵپشتیی خۆمان بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی سودان لە بواری بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە نوێكردۆتەوە، هەروەها پێویستیمان دووپاتكردەوە كە فشارەكان لەسەر هاووڵاتیان كەمبكرێتەوە، بەتایبەتی كە وەرزی هاوین دەچێتە لوتكەی خۆیەوە.
    سەید حەكیم لەگەڵ عامری دووپاتیكردەوە : پێویستە شەڕی غەززە بوەستێنرێت و كار لەسەر گەشەسەندنی بكرێت، شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵكی ئاوارە بهێنرێتەوە، هەروەها كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان بەرپرسیار كرد بەهۆی بێدەنگی لەشەڕی بەردەوامی غەززە ، تەنانەت ئەوپێشێلكاریانەی لە  پیرۆزییەكان و یاسا و نۆرمەكانی نێودەوڵەتیش دەكرێت.