بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی گواستنەوە لەبارەی چالاککردنی گەشتە ڕاستەوخۆییەکان بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ڕوونکردنەوە دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی ،تیایدا ڕاگەیاندوە :-سەبارەت بە چالاککردنی ترانزێت بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران بۆ وڵاتان لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە،و دواتر لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی دیکەوە گەشت بکەن، و بە تایبەت بۆ ئەوروپا،هەروەک لە ئێستادا لە ڕێگەی IATA یان AT3PIS ەوە کاری لەسەر دەکەن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لەبارەی گەشت بۆ وڵاتانی( ئەمریکا و کەنەدا ) لەڕێگای AT3PIS وە ،لە ئەگەری سەرکەوتنی گەشتەکە بۆ ئەوروپا بە فڕۆکەی 737،ئەوە AT3PIS دەبەستێتەوە بە فڕۆکەی دریملاینەرەوە، بەو مانایەی کە کارەکە پەیوەندی بە AT3PIS و دەستەی فڕۆکەوانی عێراقیەوە هەیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تر.
ڕاگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە :-وڵاتانی ئەفریقا داواکاری زۆری لەسەر نی یە، بەڵام بەردەوام کار لەسەر ڕێگای (بەغدا- تونس) دەکەین، لەبارەی وڵاتانی رۆژ هەڵاتی ئاسیا وەزارەت چاوەڕێی وەرگرتنی فڕۆکە مۆدێرنەکانی مەودای دوور دەکات، وەکو دریملاینەر،کە لەناوەیەکی نزیکدا هێڵی (تایلەند، جاکارتا و بالی) دەکرێتەوە.