قاهیرە - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عادل بن عەبدولڕەحمان عەسومی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پشتڕاستی كردەوە كە عێراق وڵاتێكی سەرەكی و گرنگە لە سیستەمی كاری هاوبەشی عەرەبیدا.
پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، و تیایداهاتووە : عادل بن عەبدولڕەحمان عەسومی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پێشوازی لە قەحتان تەها خەڵەف جەنابی باڵیۆزی نوێی كۆماری عێراق كرد لە كۆماری میسری عەرەبی و نوێنەری هەمیشەیی لە كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە بارەگای پەرلەمانی عەرەبی لە قاهیرە،بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لەپۆستە نوێیەكەی، پیرۆزبایی لێكرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست لەو ئەركانەی پێی سپێردراوە.
لە میانی دیدارەكەدا عەسومی دووپاتی كردەوە : پاڵپشتی تەواوی پەرلەمانی عەرەبی بۆ عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەی و هەوڵدان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوروبەرە عەرەبیەكەی، بەتایبەتی كە عێراق خەریكە میوانداری لوتكەی عەرەبی بكات كە بڕیارە ساڵی داهاتوو 2025، جەخت لەوە دەكاتەوە كە عێراق نوێنەرایەتی وڵاتێكی سەرەكی و گرنگە لەسستەمی كاری عەرەبی هاوبەشدا.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی عێراق جەختی لەوەش كردەوە : عێراق ئارەزووی بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدایە، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی عێراق و برا عەرەبەكانی بەدیبهێنێت، هەروەها سود لە توانا و شارەزایی عەرەبی لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێناندا ببینێت لە عێراق.
باڵیۆزەكە جەختی لەوە كردەوە كە ئاسایش و سەقامگیری پێویستیەكی زۆر پێویستە بۆ گەیشتن بە بەرزەفتكردن و گەشەسەندنی ئابووری، هەروەها عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی بۆچوونەكانی لایەنە هەرێمییەكان لەیەكتر نزیك بكاتەوە، بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، جەختكردنەوە لەسەر پشتیوانی عێراق بۆ هەوڵەكانی پەرلەمانی عەرەبی، لە بەدیهێنانی بەرژەوەندی و خواستەكانی گەلی عەرەبی مەزن.