بەغدا-INA
ڕۆژی یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە خۆی وەک پزیشکی جوانکاری لە بەغدای پایتەخت ناساندوە، هاوکات دەزگاکە ئاماژەی بەوەدەکات کە تۆمەتبارەکە تەنها هەڵگری بڕوانامەی ناوەندییە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگاکە ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان،زانیاری ئەوەمان پێگەیشتبوو بە بوونی کەسێکی کە خۆی بە ساختە وەک (پزیشکی جوانکاری)ناساندوە و کلینیکێکی داناوەو لە بەغدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- دوای ڕەزامەندی دادوەر ئەو کەسە لەکاتی کارکردن دەستگیرکرا، هەروەها کەلوپەلی پزیشکی کە بریتی بوو لە دەرزی و جوانکاری، هەروەها ئەو مادە نەناسراوانەی کە تێدابوو، دەستی بەسەردا گیرا،دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا،کەسەکە دانی بەوەداناوە کە تەنها بڕوانامەی ناوەندی هەیە، هەروەها خولی پەروەردەیی لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری لەناو کلینیکێکدا وەرگرتوە لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا.