بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،ئامادەیی عێراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ سۆماڵ لە بوارەکانی ئەمنی و بازرگانی و کشتوکاڵیدا دووپاتکردەوە،و بانگهێشتی فەرمیی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سۆماڵ کرد بۆ سەردانی بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تێیدا هاتووە :-"موحسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لە باڵاخانەی ئەنجوومەن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکان و کوتلەکانی پەرلەمان،پێشوازیی کرد لە"حەمزە عەبدی" سەرۆک وەزیرانی کۆماری سۆماڵ و شاندی یاوەری.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمێکی نوێ بۆ کاراکردنی کارەکانی لیژنەی دۆستایەتی هاوبەشی پەرلەمانی، هەروەها هەماهەنگی و هاو هەڵوێستی لە کۆڕبەندی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.
"مەندەلاوی٠ جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ ئامادەیە ئاسۆی هاوکاریەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سۆماڵ فراوان بکات.
وەک "مەندەلاوی" ئاماژەی پێدا : سۆماڵ وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی کە پێویستی بە پاڵپشتی عەرەبی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پێویست وەبەرهێنانی لەسەر بکرێت.
ووتیشی :- عێراق ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ سۆماڵ بکات لەبوارەکانی ئەمنی و پەروەردەیی و بازرگانی، و کشتوکاڵدا، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی بوونی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە پشتگیری لەو جۆرە دەستپێشخەریانە دەکات کە لە بەرژەوەندی ئەو دوو گەلە دایە بە ناردنی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سۆماڵ بۆ سەردانی بەغدا.