بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، هاوکات تەئکید لەسەر پێشکەوتنەکان بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق دەکاتەوە.
"سودانی" لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی ڕەسمی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، رایگەیاند :-بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکەین،لە خوای گەورە داواکارین ئەمساڵە بکاتە ڕەحمەت و لێبوردن و ئاشتی بۆ هەموو گەلانی عەرەب و ئیسلامی.
سودانی لە پیامەکەیدا دەشڵێت:-بەم بۆنەیەوە لە یادی کۆچی پێغەمبەری گەورە (دروودی خوای لەسەر بێت ) کە هەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤایەتی و حەقیقەت و سەرکەوتن و ڕزگارکردنی چەوسێندراوان بوو ، و ئێمە دیسانەوە لەبەردەم بەهاکانی کار و دەستپاکیدا لەبەردەم میللەتەکەماندا وەستاوین و بەڵێن بۆ گەلەکەمان دووپاتدەکەینەوە لە ڕێگای خزمەتکردن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان بەردوام بین .