بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
"مالیکی" لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کرۆتەوە تیایدا ڕایگەیاندوە :- بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی ،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەکەمان و تەواوی موسلمانان دەکەین،هەروەک ساڵی نوێی چەندین خۆشی و ناخۆشی تێدایە کە هاتنی مانگی پیرۆزی موحەڕەم و شەهیدبوونی ئیمام (حسێن)سەلامی خوای لێ بێت.
"مالیکی" دەشلێت: لە کاتێکدا کە ڕووداوە گەورەکان لە بۆنە گەورەکاندا یاد دەکەینەوە و ئیلهام وەردەگرین لە سەبر و دڵسۆزی و ئیرادە و قوربانیدان.