بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆز بایی بڵاو کردەوە

سیاسی
  • 7-07-2024, 15:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەیی هەرێمی کوردستان،بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی بلاو کردەوە . 
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-  بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆز بایی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:- 
    به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
    داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت.
    ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.