بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەون زیاب" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان پلانێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئاو بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی بابل ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکەی هانی چالاکی گەشتیاری دەدات.
"عەون زیاب" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێشهاتێکی نوێ لە دەروازەی شەتی حیللە لە ناوچەی هیندییە ڕوویداوە، بەو پێیەی ئەم ناوچەیە تایبەتمەندە بە بوونی بەنداوی مۆدێرنی هیندییە،کە دیمەنی ئاوی جوان و لە پشتیەوە بەنداوی کۆن و شوێنەواریی هیندییە کە تا ئێستاش بوونی هەیە.
ووتیشی : وەزارەت کاری لەبەروپێشبردنی ناوچەی بەنی حەسەن ئەنجامداوە، کە نزیکە لە پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا و هەروەها نزیکە لە بەنداوی هیندییە، کە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەم ناوچەیە،تا هاوینەهەواری گونجاوی گەشتیاری لێ دروست بکەن،کە دوور نی یە لە بابل و وێستگەیەک دەبێت بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران.
ئاماژەی بەوەشدا:- کە پلانێک هەیە بۆ ڕاکێشانی ئاو بۆ ناو هاوینەهەواری بابل کە بەر وشکەساڵی کەوتبوو، بەمەبەستی زیندووکردنەوەی چالاکییە گەشتیارییەکان لە ناوچەکەدا.