وەزارەتی بازرگانی : یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ڕێگە بە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەدات ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر

ناوخۆ
  • 7-07-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت  کە یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ڕێگە بە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەدات ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، لە هەمان کاتدا ناوی ئەو دەزگایە ئاشکرادەکات کە بەرپرسیارە لە دیاریکردنی پێویستی ڕاستەقینەی عێراق بۆ کەرەستەی هاوردەکراو.
    لەوبارەیەوە "محەممەد حەنون" وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی  هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی نییە، بەڵکو بڕیارە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکانە بەپێی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، کە ڕێگە بە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەدات ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان، وەک زیادکردنی باجی گومرگی.
    حەنون ووتیشی :- لیژنەی هاوردەکردن  پێویستی ڕاستەقینەی عێراق بۆ کەرەستەی هاوردەکراو دیاری دەکات بە مەبەستی پشتگیریکردنی کاڵای عێراقی و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی.