بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پلانی نوێی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند.
"نەجم عەقابی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە بودجەی ساڵی 2024 هیچ تەرخانکردنێکی دارایی نی یە بۆ سودمەندە نوێیەکان ، دەبێت سوودمەندی نوێ لە بودجەی ساڵی 2025 جێگیر بکرێت.
عەقابی ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئێستادا هیچ زیادکردنێک بۆ هاوکاری کۆمەڵایەتی نییە، تاوەکو تەرخانکردنی دارایی پێویست لەبەردەستدا نەبێت.