بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند،کە پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان لە ناوچە شاخاوییەکانی وڵات ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باکوور،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە، هاوکات با لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات چالاک دەبێت لە ڕۆژدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی باکور ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لەچاو ڕۆژی پێشوو لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- کەش و هەوای رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەی باکور، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبێتەوە.
هەروەک دەستەی کەشناسی روونیکردۆتەوە :- بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەوەر دەبێت و لەگەڵ بونی کەش و هەوایەکی گەرم لە ناوچەکانی باکوور،پلەکانی گەرما بە گشتی لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبێتەوە