بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە "لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆک کۆمار ، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە تیایدا : بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و موسڵمانان دەکەین، بەو ئومێدەی ساڵی نوێ ببێتە ساڵی چاکە و ئاشتی، هاوکات جەختیش دەکەینەوە لەسەر گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی و درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و داهاتووی عێراق.