هەولێر -INA
ئەمرۆ یەک شەممە"نێچیرڤانی بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزبایی گەرم ئارستەی لە موسڵمانانی هەرێم و عێراق دەکات .
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- "نێچێرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :
له يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ى كۆچيدا، پيرۆزبايييه‌كى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هيوادارم بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى ته‌بايى و بره‌ودان به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه به هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.