مەندەلاوی هەوڵی تیرۆرکردنی تەقی وائیلی ئیدانە دەکات و داوای دەستگیرکردنی خێرای تاوانباران و دادگاییکردنیان دەکات

سیاسی
  • 7-07-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "موحسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،هەوڵی تیرۆرکردنی "تەقی وائیلی" پەرلەمانتاری شەرمەزار کرد، هاوکات داوای لە وەزیری ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کرد کە پەلەبکەن لە دەستگیرکردنی  تاوانباران و لێپێچینەوە لەگەڵیان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "موحسین مەندەلاوی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،بە توندی ئیدانەی هەوڵی ترسنۆکانەی تیرۆرکردنی پەرلەمانتار "تەقی ناسر وائییلی" و  خێزانەکەی شەرمەزار کرد، دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی باندە تاوانکارییەکان هێرشیان بۆ سەر ماڵەکەی لە ناوچەی دۆڵعی ئەنجامدا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "مەندەلاوی"داوای لە هێزە ئەمنییەکان و  وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کرد، ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی ئەو تاوانە، و دەستگیرکردنی ئەو گروپە لەیاسادەرچوانەو بە دادگا گەیاندنیان.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە چاوکراوبن بەرامبەر ئەو  تاوانبارانەی  کە دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان بکەنە ئامانج ، هەروەها پلانێکی چالاکانە دابڕێژن بۆ دەستگیرکردنی باندە تاوانکارەکان و چالاککردنی لایەنی هەواڵگری بۆ ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک کە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان دەکات.