عومەر بەرزنجی وەک نوێنەری عيراق لەدەستەی هەمیشەیی بێلایەنی مافەكانى مروڤ لە ريكخراوى هاريكارى ئيسلامى سوێندی یاسایی خوارد

سیاسی
  • 6-07-2024, 22:52
  • +A -A

    بەغدا-INA
    لەکۆیی 57 وڵات 17 ئەندام وەک ئەندامی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی هەلبژێردران و "عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک نوێنەری عێراق لەو 17 ئەندامەی هەمیشەیی سوێندی یاسایی دەستبەکاربوونی خوارد.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە بڕگەی حەوتەمی پەیڕەوی ناوخۆی دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی"عومەر بەرزنجی"بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی، وەک ئەندامێکی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هەڵبژێردرا.


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- بەرزنجی دوای بە ئەندام بوونی وتارێکی پێشکەشکرد و تایدا بەڵێنی دا  کە ئەرکەکانی  بە شێوەیەکی پیشەیی و ڕاستگۆی  و سەربەخۆ، بێلایەنانە و بە دەستپاکی، دوور لە هەر کاریگەرییەکی دەرەکی جێبەجێ بکات.
    هاوکات دوای پێنج ڕۆژ لە دانیشین،دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گفتوگۆی لەسەر چەندین بابەت و بەرنامەی کارەکەی ئەنجامدا، لەوانەش پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و باسکردن لە مافە مەدەنی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان لە وڵاتانی ئەندامی دەستەکە و هەروەها ئەو ئەرکە تایبەتانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی ئیسلانی پێیان سپێردراوە لەوانە مافی ژنان و منداڵان و مافی گەشەپێدان و چاودێریکردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ویلایەتی جام و کشمیری داگیرکراو لەلایەن هیندستان، هەروەها دۆخی مافی مرۆڤی کەمینە موسڵمانەکان لە میانمار و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست.