بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"مەناف عەبدولمونەعیم" بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق،وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان عێراق و ڕوسیای ڕاگەیاند دوای ئەوەی بەم دواییە ڕاگیرابوون،هەروەک ئاماژەی پێدا کە یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە 16ی مانگی تەموز ئەنجام دەدرێت.
"مەناف عەبدولمونەعیم" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و مۆسکۆ هاوکاتە لەگەڵ ڕێنماییەکانی "ڕەزاق موحیبەس سەعداوی"وەزیری گواستنەوە،کە هێڵی ئاسمانی عێراقیە بە یەکێکە لەو هێڵە گرینگانەی گواستنەوە دادەنرێت کە خزمەت بە کۆمەڵگەی عێراقی دەگەیەنێت،لەسەر خاکی ڕووسیا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ژمارەی گەشتەکان دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا دەبێت کە لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممە وەک قۆناغی یەکەم ئەنجام دەدرێت،لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەتی تەرخانکردنی گەشتی زیادە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە بارەی خواست لەسەر گەشتەکان.