بەغدا-INA
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و راگەیەندکاران و هەوادارانی ڕادیۆکە، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ساڵیادی دامەزراندنی 88 ساڵەی ڕادیۆی کۆماری عێراقی بەرز ڕاگرت، هاوکات سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ئاماژەی بەوەدا کە پلانی پەرەپێدان بۆ سەرجەم بەشەکان هەیە.
"کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق،لە میانی وتارەکەیدا کە لە هۆڵی قەرتەبە لە هۆتێل مەنسور میلیا لە بەغدا بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئێمە هەموو ئەمرۆ کۆبونەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دایک ، کە ڕادیۆی کۆماری عێراقە و بە یەکێک لە یەکەم ڕادیۆکانی عەرەبی دادەنرێت، و ئەم یەکەمایەتییە پێویستی بە مانەوە هەیە لە پێشەنگ لەسەر ئاستی هەرێمی و وڵاتان
ڕاشیگەیاند :- ئەم یادە قۆناغێکی نوێ و جیاوازترە لە پێشووترمان، لەبەر ڕۆشنایی بوونی دەستەی ئەمینداری نوێ تۆڕەکە، کە لەم دواییانەدا دەستی بە کارەکانی کردووە، هەروەها سەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیش، وەک ئەوەی لەتواناماندایە، بە دیدگای نوێ پەرە بە ئاستە جیاجیاکانی ڕادیۆکە دەدەین، چ پلانی بەرنامەیی بێت یان تەکنیکی، ئەوە جگە لە پەرەپێدان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و سەرجەم پێکهاتەکانی تۆڕەکە، ڕادیۆی کۆماری عێراق سەرمەشقی ڕووماڵی سەرجەم ڕووداوەکان دەبێت و بەگوێرەی ئەو پلانانەی ئامادەکراون ڕووماڵیان دەکات، له نێویشیاندا پلانی بەڕنامەکانی بۆ ڕووماڵکردنی مانگی پیرۆزی موحەڕەم بۆ ئەمساڵ.
هەروەک حەمادی وتی:-هیوادارین ئەو خوشک و برایانەی لە ڕادیۆی کۆماری عێراق کاردەکەن، وریایی و بابەتیانە بن لە رووماڵکردنی هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕووداوەکان، هەروەها پابەندبن بە پیشەیی بوونی کاری ڕۆژنامەوانی کە پێویستە بۆ کاری ڕادیۆیی.