بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە ، نووسینگەی مەرجعیەتی باڵا، سەید "عەلی سیستانی" لە نەجەف ڕایگەیاند:- کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی موحەڕەمە.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی یەکشەممە،تەواوکەری مانگی پیرۆزی زولحەجەیە، و ڕۆژی دووشەممە، کە هاوکایە لەگەڵ (2024/7/8)زایینی یەکەمین رۆژی مانگی پیرۆزی موحەڕەمی لە ساڵی 1446 کۆچی یە، و داواتان لێدەکەین بەوبۆنە پیرۆزەوە نزا و پاڕانەوە بکەن.