هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پشت چیاکانی توزخورماتوو حەشارگەیەکی داعش دەدۆزنەوە

ئەمنی
  • 6-07-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،سەرکردایەتی میحوەری باکووری هێزەکانی حەشدی شەعبی چەند مۆڵگەیەک کە  میوانخانە و ئامێر و کەرەستەی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشی تێدا بوو  لە سنوری توزخورماتوو لە پارێزگای کەرکوک دۆزییەوە. 
    "ئەبو ڕەزا نەجار" فەرماندەی میحوەری باکووری هێزەکانی حەشد، لە لێدوانێکی  تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاشکرایکرد:- کە هێزێک لە فەوجی کۆماندۆی لیوای 63ی  سەر بە هێزەکانی حەشد، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەری باکوور، و سوپای عێراق لە کاتی گەڕان لە چیاکانی ناوچەت قەزای توزخورماتوو، توانیان میوانخانەیەکی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشیان بدۆزنەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە  هێزەکان ئامێر و کەلوپەلی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیرتووە و هەروەک ڕاشیگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام  دەبێت بەمەبەستی نەهێشتنی پاشماوەی تیرۆرستان و چەتەکانی داعش لە ناوچەکە.