بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "کەریم نووری" بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆتایی مانگی تەمموز وەک دوا وادەی داخستنی کەمپەکان بۆ ئاوارەکان بڕیارێکی حکومەتە بە بڕیاڕی ژمارە 24007 لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتدایە.
ڕاشیگەیاند :- وەزارەت سەرجەم کارمەندانی ئامادەکردون بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە بۆ بەرنامەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.
هەروەک وتی :- پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان داواکارییەکی فەرمی و مرۆیی و ئەخلاقییە و سەرجەم گرفت و سەختییەکان تێپەڕێنراون.
درێژەی قسەکانیدا ووتی: دەستمان بە ڕاپرسییەکی تەواو لە نێو ئاوارەکاندا کردوە، و ئەوان بژاردەیان پێدراوە لە نێوان گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان یان هەڵبژاردنی ناوچەی دووەم،کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
سەبارەت بە ئاوارەکانی شنگال "نووری" ڕوونیکردەوە :- کە هەندێک لە خەڵکی شنگال نیگەران بوون، بەڵام چارەسەرکرا، و ئێمەش بڕیارمانداوە مەلەفی کەمپەکان دابخەین لە عێراق.
ئاشکراشیکرد کە وەزارەت،لە چوارچێوەی تواناکانیدا،بڕی 4 ملیۆن دیناری وەک بەخشین تەرخانکردووە بۆ ئەو کەسانەی بڕیار دەدەن بگەڕێنەوە، هەروەها پڕۆژەی دیکەش هەیە ،وەک کەلوپەلی ناوماڵ بۆ ئاوارە گەڕاوەکان.
هەروەک ڕاشیگەیاند: کە دیارترین ئاستەنگ لە ڕێگای گەڕانەوەی ئاوارەکان، ماڵە ڕووخێنراوەکانیان و هەلی کار و ناکۆکی خێڵەکییەکانە،بەڵام دوای هەوڵێکی زۆری حکومەت، هەموو ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێندراون و هیچ پاساوێک نییە بۆ نەگەڕانەوەیان.
سەبارەت بەو ژمارانەی کە ماونەتەوە "کەریم نوری " روونیکردەوە :- لە ئەنجامی ڕووداوەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە ساڵی 2014 لە کۆی 850 هەزار خێزان تەنها 16 هەزار خێزان ماون، لەگەڵ ڕۆیشتنی دوایین وەجبەی ئاوارەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داخستنی کەمپەکانی سلێمانی ڕادەگەیەنین ، بەمەش تەنها 16 کەمپ لە دهۆک و 6 کەمپ لەهەولێر دەمێنن.