هەولێر -INA
ئەمرۆ شەممە "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە پەیامێکدا بەبۆنەی هەڵبژارنی پیرۆزبایی لە "مەسعودی پزشکیان " سەرۆک کۆماری نوێ ئێران دەکات
تاڵەبانی لە توتیتێکدا لەسەر سەکۆی X لەڵاپەڕەی فەرمی خۆی،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ،لە پەیامێکدا دەڵێت :- بەبۆنەی هەڵبژێرانی وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرمی پیرۆزبایی لە " مەسعود پزشکیان " دەکەین،هیوادارین لەسەردەمی پزیشکیاندا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بە تایبەتیش پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.