بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سندوقی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی سەبارەت بە بیمە بۆ قەرزوەرگران ڕوونیكردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕوونیكردەوە: ئاگادارتان دەكەینەوە كە سەرجەم قەرزەكانی سندوقی نیشتەجێبوون بیمەكراون (ئەوانەب بیمە دەیانگرێتەوە)، داوای لە خێزانی قەرزوەرگرەكەی كۆچكردوو كردووە بۆ پێداچوونەوە بە بەشەكانی سندوقەكە لە پارێزگاكانیان، لە ماوەی زیاتر نەبێت لە دوو مانگدا لەرێكەوتی مردنەوە بە مەبەستی خەرجكردنی قەرزەكە، بە مەرجێك قەرزوەرگر ئەو قیستانەی داوە كە قەرزارە تا مانگی مردنی،ئەگەرنا بەشی سندوق بەرپرسیار نییە لە قەرەبووكردنەوەی پاشماوەی قەرزەكە، ئەگەر مامەڵەكە لەلایەن كۆمپانیای بیمەوە ڕەتكرایەوە، دەبێت بەڵگەنامە پێویستەكان بهێنرێتە وەك ئەوانەی خوارەوە:
بڕوانامەی مردن
وە كۆپییەكی ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی ناسنامەی نیشتمانی یەكگرتوو