بەغدا -INA
هێڵی ئاسمانی عێراقی دوای پچڕانێك كە بۆ ماوەی چەند ساڵێك بەردەوام بوو، دەستپێكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكانی لە بەغداوە بۆ پەكین ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحێبس سەعداوی، سەبارەت بە پێویستی فراوانكردنی ناوچەی گواستنەوەی نیشتمانی بۆ جۆراوجۆری لە كەرتە نێودەوڵەتییەكان، ئیدارەی هێڵی ئاسمانی عێراق دەستپێكردنی گەشتە ڕاستەوخۆكان لە بەغداوە بۆ پەكین ڕادەگەیەنێت دوای وەستانێك كە چەند ساڵێكی خایاندووە، ئاماژە بەوە دەكات كە یەكەم گەشتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پەكین داشینگ بەرزبووەوە.
بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە ئەندازیار مەناف عەبدول مونعیم بەپێی بەیاننامەكە وتی : گەڕانەوەی كاركردنی ئەم هێڵە گرنگە لەنێوان عێراق و چین، كە دووەمین لە جۆری خۆیدا دوای كەرتی (گوانجۆ)، هەنگاوێكی گرنگە، بە تایبەتی كە ئاسۆی نوێی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ژمارەیەك گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان بۆ ئەم كەرتە بە دوو گەشت لە هەفتەیەكدا دانرابوو، كەچوون لە عێراق لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممەیە، و گەڕانەوە لە پەكین لە ڕۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە، جگە لە تەرخانكردنی نوێترین فڕۆكە بۆ خزمەتكردنی هێڵەكە، كە مۆدێلێكی دریملاینەرە كە بەهۆی گەشتە دوورەكان و گەشتە خۆشگوزارییەكان جیاوازە.