بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد، هاوكات پیرۆزبایی سەركەوتنی لە سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لە هەڵبژاردنەكاندا كرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : پیرۆزبایی لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری نوێی ئێران مەسعود پزیشكیان بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، هیوای پێشكەوتنی بەردەوامی بۆ ئێرانی برا دراوسێ و ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی ئێران، و سەركەوتنی پزیشكیان لە ئەركەكانیدا .
ئاماژەی بەوەشدا : چاوەڕوانین بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا بەشێوەیك كە بەشداربێت لەسەر فرازی وخۆشگوزەرانی هەردوو وڵاتی برا ولە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بێت.