سەرۆك وەزیران بۆ سەرۆك كۆماری ئێران: گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لە ئاستە بەرزەكان و لە هەموو بوارەكاندا

سیاسی
  • 6-07-2024, 14:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئێران لە ئاستە بەرزەكان و لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی لە مەسعوود پزیشكیان كرد.
    لەبروسكەیەك كە بۆ پزیشكیان ناردووە بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووەلە ئەركەكانی ، جەختی لەسەر قوڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی دۆست و گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لە بەرزترین ئاستدا لە هەموو بوارەكاندا و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.