بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە عێراق ئەمڕۆ خاوەنی زانیاری و پسپۆڕی و شارەزاییە ئەزمو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوون بۆ گروپەكانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە حەمزە عەبدی بەڕی سەرۆك وەزیرانی كۆماری فیدراڵی سۆماڵ وشاندی یاوەری كرد، كە تیایدا ئاهەنگی فەرمی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی میوان لە كۆشكی حكومەت لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا كە بریتی بوو لە ژەنینی سروودی نیشتمانی هەردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كۆمەڵێك دۆسیەی پەیوەندیدار بە هاریكاریی ئابووری و ئەمنی و هەروەها كۆمەڵێك پرس لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیی كەبەرژەوەندی هاوبەش بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی بەخێرهاتنی خۆیان بۆ هاوتا سۆماڵییەكەی دەربڕی و جەختیشیكردەوە ئامادەیی حكومەت بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ دەوڵەتی سۆماڵ لە چەند بوارێكدا، لەكاتێكدا عێراق ئەمڕۆ چێژ لەو سەقامگیرییە وەردەگرێت كە دوای شكستی تیرۆر لەڕێگەی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكانەوە بەدەستی هێناوە، هەروەها یەكگرتوویی گەلی عێراقی هەموو مەزهەبەكان، كە هۆكارێكی یەكلاكەرەوە بوو بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن.
ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە چەكدارەكان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەی چەتە تیرۆریستییە شكستخواردووەكانی داعش و ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق ئەمڕۆ خاوەنی زانیاری و پسپۆڕی و شارەزاییە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوون بۆ گروپەكانی، و ئامادەیە هاوكاری بكات لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەیدا.
ڕوونیشیكردەوە : ئەو مەترسییە گەورەیەی تیرۆر دروستی دەكات لەهەرشوێنێكدا هەبێت، هەروەها لە بەرژەوەندی گەلان و وڵاتاندایە هاوكاربن لە بەرەنگاربوونەوەیدا و ڕازی نەبن لەو مەترسی و ناسەقامگیرییەی كە دروستی دەكات.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی سۆماڵ پێزانین و سوپاسگوزاری خۆی بۆ پێشوازییە گەرمەكەی دەربڕی، و خواستی وڵاتەكەی بۆ سود وەرگرتن لە شارەزایی عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها لە بواری هاوكاری ئابووریشدا، بەو پێیەی سۆماڵ خاوەنی سامانی سروشتییە كەتا ئیستغلال نەكراون.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : كۆبوونەوەكە دەستی خستە سەر دەستدرێژییە بەردەوامەكانی سەر غەززە، و ئەو جینۆسایدەی كە گەلی فەلەستین تووشی دەبێت، كە ئەمەش وایكردووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مامەڵەی جددی بكات بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییە دڕندانە و دابینكردنی فریاگوزاری بۆ گەلی فەلەستینی گەمارۆدراومان لە غەززە، و پێویستی هەوڵی هاوبەش لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ فشارخستنە سەر بۆ وەستاندنی ئامێری كوشتنی سیستماتیكی بۆ فەلەستینییەكان.