كەربەلای پیرۆز ـ INA - عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەی موحەڕەم لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەكان مسۆگەر كراوە، لەكاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز لە ماوەی 10 ڕۆژی یەكەمدا وزەی كارەبا و تەندروستی و خزمەتگوزاری بۆ دابین دەكرێت.
شمری لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : ئێمە بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی هاتینە كەربەلای پیرۆز، لەوێ گفتوگۆمان لەسەر هەموو ئەو پلانانە كرد كە ئامادەكرابوون بۆ سەردانی موحەڕەم و دابینكردنی وزەی كارەبایی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی كەربەلای پیرۆز لە ماوەی 10 رۆژی یەكەمدا.
جەختیشی كردەوە : پارێزگاری بە هەموو كەرتە ئەمنییەكان بەهێز كراوە بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پلانەكە بۆ مانگی پیرۆزی موحەرەم.
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری بەیاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە پارێزگاریكەربەلای پیرۆز بۆ ئەوەی لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی پلانەكە ببینێت بۆ مانگی پیرۆزی موحەڕەم.