بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، دووپاتی كردەوە كە سفركردنەوەی قەرزەكانی سەر سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕەنگدانەوەی بەرزی و تۆكمەی توانای قەرزكردنی عێراقە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لەپێشكەوتنە بۆ پرۆسەی دانەوەی قەرزی گەشەپێدانی درێژخایەن بۆ بانكی نێودەوڵەتی.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق لە ساڵی 2004ەوە تا كۆتایی ساڵی 2018 لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی نزیكەی 5 بەرنامەی كردووە، لەنێویاندا 3 بەرنامەی ئامادەكاری قەرز و سەرجەمیان بە پێدانی قەرز تایبەتمەند بوون كە ئەركی پشتگیریكردن بوو لە دۆخی سەقامگیری و چاكسازی ئابووری لە عێراق و بە دوو ئاراستە،یەكەم: بەرنامەكانی قەرز ئەگەر عێراق قەرزی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوورییەكان، بەو پێیەی ئەو قەرزانە پاڵپشتیكردنی بودجەی گشتی و دارایی لەخۆگرتبوو بەرنامەكانی سەقامگیری ئابووری، بەتایبەتی لە كاتی شەڕی تیرۆرستی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بە ڕەوتەكەی تریش لە بواری چاكسازیی ئابووریدا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە گشتی داوا لەو وڵاتانە دەكات كە قەرز وەردەگرن بۆ جێبەجێكردنی هەندێك چاكسازیی ئابووری ،لەبارەی دۆخی عێراقدا ئەو چاكسازییانە بریتی بوون لە باشتركردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و كەرتی بانكی، بەرزكردنەوەی شەفافیەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و چاكسازی لە كەرتی داراییدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم قەرزانە لە 5 ملیار دۆلار بۆ هەر قەرزێك تێنەپەڕیوە، هەروەها دەرهێنانی ڕاستەقینەی لێیان لە هەر حاڵەتێكدا لە 3 ملیار دۆلار یان زیاتر زیاتر نابێت، بەپێی بەرنامەی گەڕاندنەوەی قەرز كە هەر 6 مانگ جارێك ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ماوەی ئیمتیاز بۆ ماوەی دوو ساڵ پێش گەڕاندنەوەی قەرزەكان، بە سوودی ساڵانەی مامناوەند، كە بەزۆری لە 4.5% زیاتر نییە، و مەرجەكانی ئەم قەرزانە لە پێنج ساڵ زیاتر نابن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە عێراق ئەو قەرزانەی داوەتەوە كە لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا وەرگیراون و بەپێی میكانیزمی پارەدانی ئاسایی، قۆناغی سفركردنیش نزیك دەبێتەوە مەگەر ئەمڕۆ هەموویان سفر نەكرێنەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی توانای قەرزداری بەرز و تۆكمەی كۆماری عێراقە لە گەڕاندنەوەی پارەدا لەبەردەم كۆمەڵگەی دارایی نێودەوڵەتی بەتایبەتی و لەبەردەم ڕێكخراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان فرەلایەن بەگشتی.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بەڵام بە دڵنیاییەوە قەرزی گەشەپێدانی درێژخایەن هەیە كە سەر بە بانكی نێودەوڵەتییە كە هێشتا لە شوێنی خۆیدایە، كە ڕێكخراوێكی تری دارایی گەشەپێدانە و بۆ چەند ملیارێك لە پرۆسەی گەڕاندنەوەدان، بەشێك هێشتا لە پرۆسەی پابەندبووندان بە كشانەوەیان بۆ ئەوەی خەرج بكرێن بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی گەشەپێدان كە گرێبەستیان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتیدا كراوە، هەروەها قەرزی نەرمی درێژخایەنن.
جەختیشی لەوە كردەوە: كە پەیوەندییەكانی هاوكاری لە نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بوارە جیاجیاكاندا بەردەوامە، لەوانەش پێشكەشكردنی ڕاوێژكاری تەكنیكی و پاڵپشتیكردنی سیاسەتە ئابوورییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندی نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق لە ساڵی 1945ەوە ئەندامی دامەزرێنەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتییە.