هەولێر - INA
ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشكیان دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بارزانی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر سەكۆی (X) و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: ئێران دراوسێیەكی گرنگی هەرێمی كوردستان و عێراقە،بە هیوای قووڵكردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش.