بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار، پیرۆزبایی سەركەوتنی لە سەرۆك كۆماری نوێی ئێران مەسعود پزیشكان كرد بەبۆنەی ەركەوتنی لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی.
ڕەشید لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر سەكۆی (X) و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: پیرۆزبایی لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، هەروەها پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشكان سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو دەكەین، لەسەر سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەركەكانی وكا و لە گەیشتن بە خواست وئاواتەكانی گەلی ئێران.
هەروەها ووتیشی : ئێمە پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوو وڵات و گەلانی دراوسێ بكات.