سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە هاوتا نوێیەكەی بەریتانیا دەكات و جەخت لەسەر بەهێزكردنی هاوبەشی بەرهەمدار دەكاتەوە

سیاسی
  • 6-07-2024, 11:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە كیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوون و پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەریتانیا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكی پیرۆزبایی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە :  سودانی  لەنامەیەكی پیرۆزبایی كە بۆ ستارمەری ناردووە، خواستی خۆی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا و فراوانكردنی ئاسۆكانیان  كرد وبەپێی رنزیكبوونەوەی هاوبەشی بەرهەمدار و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا و بۆ زیاتر گەشەكردن و خۆشگوزەرانی بۆ قازانجی دوو گەلی دۆست.
    سەرۆك وەزیران ئاواتەخوازی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی حكومەتی نوێی بەریتانیا لە ئەركەكەیدا سەركەوتوو بێت، بەرەو پێشكەوتن و گەیشتن بە ئامانجەكانی هەنگاو بنێت و پشتگیری لە ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی بكات.