بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما كەمێك بەرزببنەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ تۆزێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و چەند پلەیەك لە ناوچەی باكوور دادەبەزێت.
رۆژی دووشەممە كەش و هەواساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باكور كەمێك بەرز دەبنەوە.
سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبنەوە و لە ناوچەكانی باكور و باشوور نزیك دەبنەوە.
چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا سامڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرز دەبنەوە.