بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای دیوانیە تۆڕێكی بازرگانی و بازاڕگەری هەڵوەشاندەوە و دەست بەسەر مادەی هۆشبەر و چەكی تۆڕەكەدا گرت كە لەبەردەستی ئەندامەكانیدا بوون.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە، لیوا نەجاح مەحمود سوڵتان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بە ئامانجی كەمكردنەوەی دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان نامۆ بە كۆمەڵگەی عێراقی، هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەر دەروونییەكان توانی تۆڕێكی بازرگانیكردن و بازارگەری ماددە هۆشبەرەكان لەناو پارێزگاكەدا هەڵبوەشێنێتەوە و ئەندامەكانی دەستگیر بكات كە لە 10 كەس پێكاتبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕێك كریستاڵ و كەرەستەی بەكارهێنراو و نارنجۆكێكی دەستی و تفەنگێكی كڵاشینكۆف و دەمانچەیەكی تۆڕەكە دەستیان بەسەردا گیراوەو لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی مادەی 28ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، ئەندامانی تۆڕەكە راگیراون و بۆ رەوانەكردن بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق.