كەربەلای پیرۆز - INA - عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلای پیرۆزk تەئكیدی لە ئامادەكردنی پلانێكی ئەمنی تۆكمە كردەوە بۆ پاراستنی هەموو ئەو ڕێگایانەی كە سەردانكەران لە مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا دەیگرنەبەر.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە، عەقید ئیحسان ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە پلانی ئەمنی بۆ ئەمساڵ تیشك خرایە سەر چەند میحوەرێك، و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆدا دەبێت، سەرپەرشتیاری گشتی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی 10ی موحەڕەم.
ئەسەدی ئاماژەی بەوەشكرد: ئامادەكاری ئەمنی توند هەیە كە بڵاوەپێكردنەكە چڕتر دەكاتەوە لەسەر هەموو ئەو ڕێگایانەی سەردانكەران دەیگرنەبەر، لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا و فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی تری هەواڵگری و هێزەكانی حەشدی شەعبی و سەرجەم ئەو یەكانەی بەشدارن لە پاراستنی سەردانی 10 لە موحەڕەم و باقی ڕۆژەكانی مانگ.