بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە میسان ڕاگەیاند كە كیلۆیەك كریستاڵیان پێبووە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و بەگوێرەی زانیاری وردی هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان توانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای میسان دەستگیر بكات، كە كیلۆیەك مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵیان پێبووە.
میری ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری ماددە هۆشبەرەكانی میسان و بە بەشداری ژمارەیەك ئەفسەر و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بووە، تۆمەتبارانیش خراونەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، و ئەویش بڕیاری راگرتنیانی داوە بەگوێرەی حكومەكانی مادەی 28ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.