سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە كیەر ستارمەر دەكات بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

سیاسی
  • 5-07-2024, 20:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ، پیرۆزبایی لە كیەر ستارمەر كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.
    سەرۆك كۆمار لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە كییەر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكەین، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا و بەهیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەركەكەیدا، هەروەها پیرۆزبایی لە پارتی كرێكاران دەكەین بە بۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردنی گشتی بەیتانیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەم بۆنەیەدا خواستی عێراق دووپاتدەكەینەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەریتانیا بەشێوەیەك كە بەرژوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست بەدی بهێنێت و پشتیوانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بكات.