بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 9 تۆمەتباری بیانی ڕاگەیاند كە بەبێ ڤیزەی فەرمی هاتنە ژوورەوە هاتونەتە ناو وڵات.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیوای چواردەی سنووری لە چوارچێوەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی چوار، و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، ئەركێكی لە كەرتی بەرپرسیارێتی فەوجی دوودا ئەنجامدا، بە هاوكاریی ناوەندی گومرگی زوبێر و ناوەندی گومرگی خزر ئەلمای، بۆ پشكنین بۆ ئەوانەی داواكراون لەلایەن دادوەرەوە و ئەنجامدانی پشكنینی ئەمنی لەسەر دانیشتوان و ئۆتۆمبێلەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیركردنی (9) تۆمەتباری بیانی كە بەبێ ڤیزەی هاتنە ژوورەوەی فەرمی هاتونەتە ناو وڵات و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.