ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران:  لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ یەكلاییكردنەوە و هەڵسەنگاندنی موڵك و ماڵی تایبەت لەسەر ڕێگای گەشەپێدان

ناوخۆ
  • 5-07-2024, 15:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە ناسر ئەسەدی، پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ بۆ یەكلاییكردنەوە و هەڵسەنگاندنی موڵك و ماڵی تایبەت بەدرێژایی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ڕاگەیاند.
    ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە كۆتا كۆبوونەوەدا بڕیاریدا  لیژنەیەك لە چەند لایەنێك پێكبهێنێت بۆ یەكلاییكردنەوەی موڵكەكان و دواتر بڕی قەرەبووكردنەوەكان دیاریبكات، و وتیشی: فەرمانی دادگای بۆی دەردەچێت بۆ ئەوەی بە زووترین كات دەست بە كارەكانی بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: زۆربەی خاوەندارێتی موڵكی تایبەت لەسەر پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هی دەوڵەتە، ڕێژەیەكی كەمیش هی هاوڵاتیانە، بۆیە بڕی قەرەبووكردنەوە بۆیان دیاری دەكرێت.
    جەختیشیكردەوە: كە دۆسیەی پڕۆژەی موڵكەكان گرنگ و هەستیارە بۆ رێگای گەشەپێدان، و وتیشی: هەموو دۆسیە گرنگەكان لە ڕێگەی لیژنەی باڵا یەكلایی دەكرێنەوە كە بە شێوەیەكی شەخسی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات.