سەرۆك كۆمار جەخت لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری و چالاككردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 5-07-2024, 13:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری و چالاككردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازیكرد لە ستیڤن چارڵز هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
    ئاشكرشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا كە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو و چۆنیەتی پەرەپێدانیان كرا.
    بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار جەختی، لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و چالاككردنی هاوئاهەنگی لەبارەی بابەتەكانی جێی بایەخی هاوبەش كردەوە لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندیی باڵای هەردوو وڵاتی دۆست و بەدیهێانی سەقامگیری ئەمنی و ئابوری لەناوچەكەدا.
    لای خۆیەوە باڵیۆز هیچن تەئكیدیكردەوە، لە پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و بەهێزكردنی هاریكاری لە بوارە جیاجیاكاندا.