بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵ و دابەزینی پلەكانی گەرمای دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ شەممە، ئاسایی و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ناوچەی ناوەڕاست و كەمێك لە ناوچەی باشوور دادەبەزن، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باكوور.
ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ئاسایی و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەكانی باكور كەمێك دادەبەزێت.
رونیشیكردەوە: كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ئاسایی دەبێت، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
راشیگەیاند: كەش و هەوای سێشەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا كەمێك بەرزدەبنەوە.