سەرچاوەیەكی حكومی قەبارەی ئەو قەرزانەی بۆ بانكی بازرگانی عێراق كۆكراونەتەوە رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 4-07-2024, 21:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەكی حكومی قەبارەی ئەو قەرزانەی بۆ بانكی بازرگانی عێراق كۆكراونەتەوە ڕاگەیاند.
    ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی  هەوڵەكانی حكومەت لە بواری چاكسازی دارایی و كارگێڕی كەرتی بانكی حكومەتدا ، و لەسەر بنەمای ڕێنمایی و بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دووبارە پێكهێنانەوەی هەیكەلێكی شایستە  (حكومی و كەرتی تایبەت) كە سوود بە بانكی بازرگانی عێراق (TBI) بگەیەنن، ئەم ئەنجامانەی خوارەوە لەم ماوەیەی دواییدا لە تەمەنی حكومەتەوە بەدەست هاتوون: 
    1. كۆی ئەو قەرزانەی كە لەلایەن كەرتی حكومیەوە كۆكراونەتەوە و قەرزاربوون، بە باڵانسی هەرێمی كوردستانیشەوە،  تا 30/6/2024 بە بانكی بازرگانی عێراق دراون، نزیكەی یەك ترلیۆن و 630 ملیار دیناری عێراقی بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: 2. كۆی ئەو قەرزانەی كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە كۆكراونەتەوە و قەرزاربوون و خەرجكراون بە بانكی بازرگانی عێراق تا 30/6/2024 نزیكەی سێ سەد و چل و هەشت ملیار دیناری عێراقی بووە، 3. كۆی گشتی ئەو بڕە پارانەی كە لە ئەژمێری IRAQ2ی وەزارەتی دارایی كۆكراونەتەوە، كە نوێنەرایەتی باڵانسی تەرخانكردنی بەسەرچوو و هەڵوەشاوە دەكەن، نزیكەی پەنجا و سێ ملیۆن دۆلار بووە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كاركردن بەردەوامە بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزەكانی دیكە لەم بوارەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دەركردنی ئەو قەرزانە.