بەرزنجی: لەبەرچاوی هەموان خەڵكی غەززە لە ناودەچن ئایین و مرۆڤایەتی و ئەخلاقمان داوامان لێدەكات هەڵوێستمان یەكبخەین 

سیاسی
  • 4-07-2024, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لە پەراوێزی بیست و سێهەمین دانیشتنی ئاسایی دەستەكە، عومەر بەرزنج یبریكاری وەزارەتی دەرەوە و ئەندامی دەستەی هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە  ڕێكخراوی هەریكاری ئیسلامی وەك نوێنەری عێراق بەشداری لە بۆنەیەكی فرواناد كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێرقی  ناردووە، دەڵێت: عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و كاروباری یاسایی و ئەندامی دەستەی  هەمیشەیی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، بەشداری لە بۆنەیەكی فراوان كرد كە لەلایەن ڕێكخراوی هەمیشەیی سەربەخۆوە دەستەی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو ، لە بارەگای ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە شاری جددە.
    وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە :- لە بۆنەكەدا كە  بە ئامادەبوونی حسێن ئیبراهیم تەها  ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و نوێنەری سەرجەم وڵاتانی ئەندام بەڕێوەچوو، باس لە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە غەززە و كاریگەرییەكانی داهاتوو و ڕێگاكانی بەرەو پێشەوە بردنی بڕیاڕەكە كرا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بەرزنجی وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا ڕایگەیاند: كە  هەموومان دەبینین لەبەرچاوی ئێمەدا خەڵكی غەززە لە ناودەچن، هەر لە بریندار و  ڕووخاندن و برسێتی و شەهید كردنیان.
    هەروەك بەرزەنجی وتەكانی ئەندامانی كۆبوونەوەكەی بەرز نرخاند، كە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین دەكەن، هەروەها ئەمە  پێویستی بە كاری زیاتر هەیە، و پێشنیاری كرد هەموو هەوڵەكانی ڕێكخراوەكان بە یەك هەڵوێست یەكبخرێن و نەك بە هەڵوێستی جیاجیا  لێرە و لەوێ، بۆ ئەوەی دەنگەكە لە هەموو ڕێكخراوەكانەوە بەرز بكرێتەوە  و دەنگ بداتەوە  وەك فشار  بۆ وەستاندنی تاوانەكانی  ڕژێمی زایۆنی و ئەو كۆمەڵكوژییە مرۆییەی كە ئەو ئەنجام دەدات و ئەمەش ئەو هەڵوێستەیە  كە ئایین و مرۆڤایەتی و ئەخلاقمان داوامان لێدەكات، بۆیە ئێستا هەموومان لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی زۆر سەختداین، دەبێت پشتیوانی زیاترمان بۆ گەلی فەلەستین هەبێت.