شێخ خەزعەلی جەخت لە گرنگی چارەسەركردنی دۆسیەی پرۆژە دواكەوتووەكانی  سەڵاحەدین دەكاتەوە

سیاسی
  • 4-07-2024, 19:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، جەختی لەسەر گرنگی چارەسەركردنی دۆسیەی پرۆژە دواكەوتووەكانی  سەڵاحەدین كردەوە.
    نوسینگەی خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لە نوسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە پارێزگاری سەڵاحەدین بەدر ئەلفەحل كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆیان كرد لەبارەی دۆخی گشتی سیاسی و خزمەتگوزاری و ئەمنی و  پێویستی باشتركردنی واقیعی پارێزگا و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
    هاوكات شێخ خەزعەلی جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی چارەسەركردنی دۆسیەی پڕۆژە دواكەوتووەكان و پێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ حكومەتی پارێزگا بۆ پێشخستنی واقیعەكەی و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی بەپێی پلانەكانی حكومەت، كە خەمی پێویستی هاوڵاتیانی خستوەتە پێشەوە.