بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە گرنگی تۆڕی میدیایی كردەوە بەو پێیەی نوێنەرایەتی میدیای دەوڵەت دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە ئەندامانی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقی كرد، و پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی كرد كە بۆ دەستەی ئەمیندارانی تۆڕەكە هەڵبژێردران.
جەختیشكردەوە: لەسەر گرنگی ئەنجامدانی ئەو بەرپرسیارێتیانەی كە پێیان سپێردراوە و ئەنجامدانی ئەركە دیاریكراوەكانیان.
هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەندامانی دەستەی ئەمینداران كرد لە یەكخستنی كارەكان لەناو جومگەكانی تۆڕەكەدا، لەڕێگەی داڕشتنی سیاسەت و هەڵبژاردنی گوتاری میدیایی بنیاتنەر كە بەشدارە لە داڕشتنی ڕایگشتی هۆشیار سەبارەت بە پرس و تەحەددیاتی جۆراوجۆر، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بەدەست دەهێنێت، و باسی لە گرنگی تۆڕی میدیایی كرد بەو پێیەی نوێنەرایەتی میدیای دەوڵەت دەكات، و خزمەتگوزاری میدیایی خۆی پێشكەش بە خەڵك دەكات، و هەواڵ و درۆ چەواشەكارەكان بە پێدانی زانیاریی دروست بە ئاستێكی بەرزی ئەدای كاركردن پووچەڵ دەكاتەوە.
تەئكیدیشی لە ڕۆڵ و بەشداری تۆڕەكە لە پاراستنی بەهاكانی كۆمەڵگەی عێراقیمان كردەوە، و دەستەی ئەمیندارانی راسپارد بە پیشەیی بەرز كاربكەن و دوور لە چەسپاندنی چینایەتی، و بە ڕۆحی یەك تیمی لەگەڵ بەرپرسی تۆڕەكە كاربكەن، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە باشتركردنی ئەدای كارەكانی.