بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق میكانیزمی نوێی وەرگرتنی دراوی بیانی (دۆلار)ی بۆ گەشتیاران ئاشكرا كرد.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: ئامانجی میكانیزمە نوێیەكە كە لە 14ی تەمموزەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەیە كە دۆلار بگاتە گەشتیارێكی ڕاستەقینە و مامەڵەی دروست تێپەڕێنێت، هەروەها ئاسانكاری بۆ گەشتیاران خێراتر بكات بۆ گەیشتن بە دۆلار.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەكەدا پێداچوونەوەی بەو میكانیزمە نوێیە كردووە بە ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە گەشتیاران پشكی خۆیان لە دراوی بیانی (دۆلار) وەردەگرن، كە هاووڵاتییە گەشتیارەكە دەچێتە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی مۆڵەتپێدراو، كە بەسەر هەموو شارەكاندا بڵاوبوونەتەوە، بۆ ڕادەستكردنی ئەو بڕە پارەیە بە دینار كە هاوتای نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراقە، و كۆمپانیاكە كاردەكات بۆ داخڵكردنی داتای هاوڵاتییە گەشتیارەكە، ناوەكەی بخاتە سەر پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بانكی ناوەندی عێراق، و پسوڵەیەك دەداتە دەستی كە پڕۆسەی دانانی دینارەكە پشتڕاست دەكاتەوە، بۆ ئەوەی دۆلارە كاشەكە بە تایبەتی لەناو فڕۆكەخانە وەربگرێت.
ئاشكراشیكرد: كاتێك ڕێكارەكانی ڕۆشتن تەواو دەكات، بڕە پارەكەی بە دۆلار دەدرێتێ لە ڕێگەی ئەو دەروازانەی كە لە فڕۆكەخانەكەدا بەردەستن، بەدرێژایی 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا، 7 ڕۆژ لە هەفتەیەكدا.
هۆشداریشیدا لەوەی، كە بڕیاریداوە ڕێگە بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن بدات لە ماوەی هەفتەكەدا زیاتر لە پشكێك وەربگرن بۆ ئەوەی بە تەواوی وەڵامی داواكارییەكانی گەشتیاران بدەنەوە.