زێدان لەگەڵ وەزیری دادی ئازەربایجان باس لە ڕێگاكانی هاوكاری دادوەری نێوان هەردوو وڵات دەكات

ناوخۆ
  • 4-07-2024, 17:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، لەگەڵ وەزیری دادی ئازەربایجان فەرید ئەحمەدۆڤ، شێوازەكانی هاوكاری دادوەری نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ كرد.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: زێدان بە هاوڕێیەتی شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی دادی كۆماری ئازەربایجانی كرد و لەلایەن وەزیری داد فەرید ئەحمەدۆڤ پێشوازی لێكرا.
    ڕوونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكان سەبارەت بە پەرەپێدانی ئامرازەكانی هاوكاری لە دەسەڵاتی دادوەری و یاسایی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی یاسایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا كرد.
    راشیگەیاند: ئەم كۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆكی ئەنجومەن هات بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دادوەری، لەسەر بنەمای ئەو بانگهێشتنامەیەی كە لەلایەن سەرۆكی دادگای باڵای كۆماری ئازەربایجان نێردراوە، بە ئامانجی ئاڵوگۆڕكردن و لێكۆڵینەوە لە ئەزموونی ئەرێنی لە سیستەمی دادوەری و یاسایی نێوان هەردوو وڵات.