بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، دانانی پلانێكی ئەمنی یەكگرتووی بۆ مانگی موحەڕەم ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە دەركردنی ڕێنماییەكان كرد بۆ ڕێكخستنی مواكبی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكەران.
تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی سەردانەكەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سلامی خوای لەسەر بێت ئەنجامدرا، چەند ڕێنماییەكیش دەرچوو، كە ئامانج لێی بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكەی چلەی ماتەمینی و دەستەبەركردنی پاراستن بوو بۆ سەردانكەران بە شێوەیەكی بێ كێشە بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پارێزگاری بۆ سەردانكەران دەكات بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە كە لە 1ی موحەڕەمەوە دەستپێدەكات كە هاوتایە لەگەڵ 8ی تەمموز، پلانەكە بریتی دەبێت لە دەستەبەركردنی هەموو ئەو شوێنە ئاینیانەی كە ڕێوڕەسمی موحەڕەم تێیدایە بەڕێوەچوو، و هەروەها دەستەبەركردنی سەردانەكە بۆ دەیەمی موحەڕەم فەرماندەیی ڕێڕەوەكانی هاتوچۆ مسۆگەر دەكات".