فەرماندەیی هێزەكانی سنوور ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە دۆڵ و ناوچە سەختەكان ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 4-07-2024, 13:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەیی هێزەكانی سنوور ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە دۆڵ و ناوچە سەختەكان ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە فەرماندەیی هێزەكانی سنوور كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "فەوجەی دووەم، لیوای 15ی سنووری، و فەوجی سێیەم، لیوای 11ی سنووری، ئۆپەراسیۆنێكی گەڕانیان لە دۆڵەكان و ناوچە سەختەكان سەر كەرتی سنووری ناوەوە ئەنجامدا لە ناوچەی بەرپرسیارێتی خۆیانە".