سەرۆك وەزیران بڕیاریدا كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بكرێت بە پشووی فەرمی

سیاسی
  • 4-07-2024, 13:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری دا بەوەی كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بكرێت بە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی وڵات.
    حەیدەر مەجید،وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری دا بەوەی كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بكرێت بە پشووی فەرمی لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان وڵات، كەهاوكات دەكاتە یەكەم رۆژی مانگی موجەڕەم و ساڵی نوێی هیجری".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی (1/یەكەم/ب)ی یاسای پشووە فەرمییەكان (ژمارە 12ی ساڵی 2024) بووە".